ئه‌مریكا چه‌كه‌به‌هێزه‌كان راده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری فۆرێین پۆلیسی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات،حکوومەتی ئەمریکا چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەنێرێت، به‌ڵام کاتی گەشتنی هاوکارییەکەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا نەکراوە.
هه‌روه‌ها گۆڤاره ئه‌مریكیه‌كه ئاشكرای كردووه، ناردنی چەک و تەقەمەنییەکان لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا یە، کە تێیدا ئەمریکا بەڵێنی ناردنی ئەو برە پارەیەی دابوو، هاوکارییە سەربازییەکانیش بریتین لە:( 4400 چەکی M16، 100 ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤیی گوللەنەبڕ، دەیان دۆشکە، 36 تۆپی 1.5 ملیمی و چەندین چەکی دیکە)
ئەو هاوکارییانە، کە بەهاکەیان دەگاتە 300 ملیۆن دۆلار، بۆ ئەو دوو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، کە بە سەرپەرشتیی ئەمریکا پێکهێنراون و مەشقیان پێ کراوە.
رۆژی سێشەممە 12/7/2016، بە چاودێریی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت و ئێلیزا سلۆتكین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا لێكتێگەیشتنێكی سەربازی لە نێوان هەولێر و واشتنیان واژۆ كرد.