بارزانی: خوێنی شه‌هیدان به‌فیرۆ ناچێت و گه‌لی كوردستان ده‌گات به‌سه‌ربه‌خۆی
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌دا رایگه‌یاند،بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی سەربەرز و خۆشەویست دەکەم، هیوادارم هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.
له‌په‌یامه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان، ده‌لێـ”بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان،ئەم ئازادی و دەستکەوتانەی گەلی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدە نەمرەکانمانە، دڵنیاتان دەکەم پشت بە خوای گەورە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و، لە سایەی خوێنی پاکیان گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات.
شایانی باسه” دوێنێ چوارشه‌ممه، 30ی 8ی 2017 له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كوردستان، بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی له مامۆستایان كردوو له قسه‌كانی دا رایگه‌یاند كه ئینشالله جه‌ژنی داهاتووی قوربان جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه”.