لێدوانێک لەسەر کوژراوانی سوپای ئێران لەسوریا

 
لە میانەی بەشداری کارای هێزە ئێرانیەکان لە جەنگی سوریاو پاڵپشتیان لە سوپای ئەسەد،بەسەدان سەربازی ئێرانی لەو وڵاتە کوژراون و تا ئێستا ئێرانیەکان بەهۆی زۆری ژمارەی کوژراوانەوە لەو بارەوە هیچ داتایەکیان بڵاونەکردۆتەوە.
 
لەو بارەوە عەمید حەمید ئابازاری فەرماندە لە سوپای حەرەس سەوری ئێرانی لە گرتەیەکدا کە لە هەندێک پێگە ئەلیکترۆنیەکان بڵاوبۆتەوە دەڵێت ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئێران هەرهێندەی کوژراوانی سوپای ئەمریکایە لە عێراق و ئەفغانستان لە ماوەی دە ساڵی مانەوەیان لەو دوو وڵاتە.
 
بەڕای شیکارانی سیاسی و چاودێرانی جەنگی سوریا ئەو لێدوانە ئاماژە دەکات بە گەورەیی و زۆری ژمارەی ئەو زیانە گیانیانەی کەلە سوپای ئێران کەوتون
 
Back to top button