هه‌ڵمه‌تی پشگیری له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد

نوسەرو مافناس و سیاسەتمەداری بەناوبانگی ئیسرائیلی( ئیدی كۆهین) لە و كورتە ڤیدبۆیەی دا بانگەواز لە هەموو كورد و خەڵكی شارەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و هەلبجەو زاخۆ دەكات خۆیان بۆ دەنگدان بە بەڵێ‌ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئامادە بكەن”.
ئیدی لەو كورتە ڤیدیۆیەی دا دەڵێت: ئێوە خۆتان ئامادەبكەن ئێمەش وەك گەل و حكومەتی ئیسرائیل پشتیوانتان دەبین تا سەربەخۆیی یەكجاری بەدەست دێنن”.

پێشتر سه‌رۆككۆماری پێشووی ئیسرائیل (شمعون بيريز) له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بارك ئۆباما داوا له‌ ئۆباما كرد پشگیری له‌ كورده‌كان بكات بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، له‌ دواین سه‌ردانی بۆ ئه‌مریكا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانی ئه‌مریكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، (بنیامین ناتانیاهۆ) داوای له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرد پشگیری له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكه‌ن”.

https://youtu.be/jf6hxBv8CU4

Back to top button