بارزانی و عه‌بادی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

ئەمڕۆ شەممە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی داعشیان تاوتوێ كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی جەژنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هێزەكانی سوپای عێراق و ئازادكردنی شاری تەلەعفەری لێ كرد.

بارزانی جەختی لە بەردەوامی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

Back to top button