نوێنەری خامنەیی:پلان بۆ ناردنی ئێرانیەکان بەرەو بەهەشت دادەنێین.

 
نوێنەری خامنەیی تایبەت بە هێزەکانی بەسیج ئاماژە بەوە دەکات کە پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی و جەنگاوەری ئێرانی بەرەو بەهەشت بەڕێ بخەن.
 
عەلی سەعیدی کە لە هەمان کاتدا پیاوی ئاینی شیعە مەزهەبە ڕایگەیاند ناکرێت کەس ڕەخنە لەو کارانە بگرێت جونکە ئەوەی ئەوان دەیکەن دوولایەنەیەو بۆ دنیاو دوا ڕۆژە.
 
پێگەی نامە نیوزی فارسی دەقی وتەکەی نوێنەری خامنەیی بڵاو کردۆتەوەو چالاکانی ئێرانیش ڕەخنەی توندیان لەو لێدوانە گرتووەو پرسیویانە دەبوو نوێنەرەکەی خامنەیی خۆی پێش خەڵکانی تر ڕووی لە بەهەشت بکردایە.
Back to top button