ئەمریکا و ئێران کەوتنەوە لێدوان دژی یەکتر

 
دوای داواکاری ئەمریکیەکان بۆ ڕازی کردنی حکومەتی ئێران تایبەت بە پشکنینی پێگە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی،حکومەتی ئێران ئەو داوایەی ڕەدکردەوە.
 
لە لێدوانێکدا محمد باقڕ نەوبەخت وتەبێژی حکومەتی تاران ڕایگەیاند ڕێگەدان بە پشکنینی ئەو پێگانەی ئێران خەونن و نایەنە دی.
 
لە وەڵامی وتەکانی نەوبەخت، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان نیکی هایلی ڕایگەیاند ئەو وتانەی کاربەدەستانی ئێران پێمان دەڵێت پابەند بوونی تاران بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی خەونە.
 
پێشتریش وڵاتی فەڕەنسا داوایکرد ڕێکەوتنی ئێران و شەش وڵاتەکە پرسی موشەکە بالیستیەکانی ئێرانیش بگرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێکەووتنەکە باش جێبەجێ بکرێت.
 
Back to top button