چالاکوانێکى ژنان داوا لە عەلى باپیر دەکات بیکات بە ژنى چوارەمى خۆى
نووسه‌ر و چاڵاكوانی ژنان خه‌ندان جه‌زا، له‌باره‌ی هێنانی چواره‌مین ژن له‌لایان عه‌لی باپیر له نووسێنێكی دا ده‌نووسێـ” من عاشقی باپیرم ، دەمەوێ من ببمە ژنی چوارەمت، بیستم دەتەوێ ژنی چوارهەم مارەببڕی ! هه‌روه‌ها ئه‌و چاڵاكوانه‌ی بواری ژنان ده‌شنووسێـ”وەرە من بخوازە بێ سێ‌ودوو دەتکەمە هاوسەرم، هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەلە لەخزمەتدا دەوەستم.
هه‌روه‌ها خه‌ندان جه‌زا له وتاره‌كه‌ی دا ئاماژه به‌وه ده‌كات” دەمەوێ من بخوازی دەزانی بۆ هەموشەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم لەوچیرۆکەدا دەمەوێ فێرتکەم ژن مانای چی؟!
پەیوەندی نیوان دوو رەگەز بە واتای چی؟! خێزان چ واتا‌و چ پێگە و چ رۆلێکی هەیە؟ !دەمەوێ فێرت کەم ژن بون بەواتای نانکردن و ماڵ خاوێن‌کردن و قاچ هەڵبڕین نییە باپیر !دەمەوێ ژنت بم تاحالیت کەم ٤ ژن بەرامبەر ٤ مێردە !
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره و چاڵاكوانه‌ی بواری ژنان ده‌شنووسێـ”لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم چیژ چیە و چۆنە، تەنها سواربونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر. هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”حالیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفرێ بۆسەر ئەوسەرین، ده‌شنووسێ” سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆ دەڵێمەوە تا حاڵی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نەمەرزی هەیە و نە ناسنامە”.
چاڵاكوانه ژنه‌كه بۆ عه‌لی باپیر ده‌شنووسێـ”وەرە بامن و تۆ برۆین بۆمانگی هەنگوینی تانیشانت دەم مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!کەهاتی تەنها مەیە ناسنامە و ئەدرەسی هەموژنەکانی ترت بهێنە تا ناونوسیان کەم، بۆ پەیداکردنی دۆستێکی نوێ، چونکە وەک تۆ مافیان هەیە. گەرهاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلار و دراو پڕیانبکە لە یاسای بەرابەری .جانتا دبلۆماسیەکەت فرێدە کۆلەپشتێک لەئازادی لەگەل خۆت بهێنە. وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن تەنها بەنەخوێن کردنەوەنیە باپیر.