گۆڕان پێناسه‌ی به‌رجه‌سته‌ی كۆیله‌ بوون ده‌كات

رێكان سه‌باح

گۆڕان.. مام رۆسته‌م كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم!! ئه‌مه‌ به‌واتایی چی دێت؟ ئایا گۆڕان خاوه‌ن گوتاری هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان نه‌بوو؟ ئه‌رێ گۆڕان نه‌یده‌گووت، كه‌ ده‌بێت سیسته‌می كوردستان په‌رله‌مانی بێت؟ ئه‌ی گۆڕان نه‌یده‌گوت، تا سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت، سیسته‌م نابێته‌ په‌رله‌مانی؟؟ ئه‌ی گۆڕان نه‌بوو دووساڵی پڕ له‌كێشه‌ی خوڵقاند له‌ژێر ناوی گۆڕینی یاساسی سه‌رۆكایه‌تی له‌ناو په‌رله‌مادا؟ ئه‌رێ ئه‌و حزبه‌ خه‌ڵكی پێ گه‌مژه‌یه‌، یان كۆیله‌، ئه‌رێ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌ به‌راستی له‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌، گه‌مژه‌ و كۆیله‌ كامه‌یانه‌؟؟ كێشه‌كه‌ لێره‌دا نیه‌، كه‌ گۆڕان له‌ژێر هه‌ر ناوێك دا كاندیدی هه‌یه‌، كێشه‌كه‌ لێره‌دایه‌، ئه‌رێ هه‌یه‌ له‌جیهان له‌ گۆڕان بێ مه‌بده‌ئتر و بێ به‌هاتر؟ ئاخر ئه‌گه‌ر هێزێك خاوه‌نی خوڵقادنی ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ بێت، له‌سه‌ر یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چۆن و له‌ژێر چ ناوێكدا؟ ده‌ست بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بات؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ رێك پێچه‌وانه‌ی مه‌بده‌ئی هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه‌؟؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ رێك هاوشێوه‌ و هاوشكڵ نیه‌ له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی پرۆژه‌ی ده‌ستوور؟؟ ئه‌ی گۆڕان بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری گه‌رانده‌وه‌ په‌رله‌مان؟؟ لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێت، هه‌نگاوه‌كانی گۆران و دروشمه‌كانی هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی و ئینسانی و مه‌بده‌ئی نیه‌، هه‌مووی له‌ژێر تیخی دژایه‌تی دا ئاراسته‌ ده‌بێت، سیاسه‌تی گۆڕان سیاسه‌تی دژایه‌تی شه‌خسیی و حزبه‌، نه‌ باوه‌ری به‌دروشمه‌كانی هه‌یه‌ نه‌ كاریشی بۆ ده‌كات له‌ناوه‌خۆیدا به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌، هه‌روه‌ك دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌راندن، ئازادیه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را كاتێك ده‌یگوت ئێمه‌ نانمان ناوێت ئازادیمان ده‌وێت و ئێستاش ده‌لێت ئازادیمان ناوێت نانمان ده‌وێت هه‌روه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی دارایی له‌ده‌ستی كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌ بنه‌ماڵه‌كردنی گۆڕان، له‌كاتێكدا ئه‌و حزبه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ سیاسیه‌كان خۆی پێناسه‌ ده‌كرد، ئاخر تا ئه‌و راده‌یه‌، پاشگه‌ز بوونه‌وه‌، پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌، له‌گه‌ڵ خۆیدا. بۆیه‌ پێناسه‌ بوونی گۆڕان لێره‌وه‌ دێت كه‌ سێبه‌رت ته‌نها له‌سه‌ر كۆیله‌ واتاداره‌، نه‌ك مرۆڤی مۆدێرن و خاوه‌ن رۆشنفكر و مه‌بده‌ئ.


ماڵئاوا باوكی هه‌ژاران…

Back to top button