ئه‌مڕۆ ناوی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان تۆمارده‌كری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی له هەرێمی كوردستان له ئه‌مڕۆ وه دەست دەکات بە ناونوسکردنی لیست و قه‌واره‌سیاسیه‌كان و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم.
له‌و باره‌یه‌وه (شیروان زرار) گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هەڵبژاردنكان له هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندوە “بڕیارە ئه‌مڕۆ یەکشەممە 3/9/2017 دەست بکرێت بە تۆمارکردنی ناوی لیست و قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.
شیروان زرار ئەوەشی وتووە “تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندیدەکان تاوەکو ڕۆژی 18 ی ئەیلول بەردەوام دەبێت و ئەو بەروارەش کۆتا بەروارە بۆ تۆمارکردن”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له كۆبونه‌وه‌ی شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 7/6 بڕیار درا به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له 1/11/2017 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.