نووسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو ره‌د ده‌كاته‌وه به ناڕاستی له قه‌ڵه‌م ده‌دات
نووسنگه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا” ته‌واووی ئه‌و زانیارییانه ره‌دده‌كاته‌وه، كه له لایه‌ن كه‌ناڵى ئاسمانى توركمان ئێلليهوه بڵاوكرايه‌وه و هه‌ندێك له ميدياكان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌دا كرد كه تيايدا لێدوان و قسه‌ى بێ بنه‌مايان داوه‌ته پاڵ پارێزگارى كه‌ركووك، (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم)
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌ریكردووه و كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه تێیدا هاتووه” ئه‌و ڕاپۆرته‌ى كه‌ناڵى توركمان ئيلى كه هه‌ندێك له ميدياكان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گواستيانه‌وه زانيارى نادروست و قسه‌ى هه‌ڵبه‌ستراوى له خۆ گرتووه كه هيچ بنه‌مايه‌كى نييه سه‌باره‌ت لێدوانێكى دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) بۆ ده‌ركردنى ميدياكارانى توركمان و عه‌ره‌ب”.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه باس لهوهشكراوه” كه پارێزگارى كه‌ركووك له دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له سێشه‌مه‌ى رابردزودا كه تيايدا داواكارييه‌كه‌ى بۆ به‌شداريكردنى كه‌ركووك له ريفڕاندۆمدا خرايه ده‌نگدانه‌وه, ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد, هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن پێيان راگه‌ياندووه, خوازياربوونه به‌شدارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه بكه‌ن به‌ڵام له ترسى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ميدياكان بيكه‌نه بابه‌تێك بۆ تانه‌دان لێيان, ئه‌و كاره‌يان نه‌كردووه.
بۆيه پارێزگارى كه‌ركووك گوتى”ميدياكاران له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانيشتنه‌كه دوور ده‌خه‌ينه‌وه و دواتر له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانيدا وردهكارييهكانيان بۆ ده‌خه‌ينه ڕوو”.
نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك داواش ده‌كات له كه‌ناڵى ئاسمانى توركمان ئێللى و ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌يان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ڕاستى و دروستى هه‌واڵ ورد ببنه‌وه و ئه‌م وه‌ڵامه‌ى ئيداره‌ى كه‌ركووك بڵاو بكه‌نه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه.
نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك, له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، پرسيار ده‌كات سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌ڵايه‌ى هه‌ندێك له سياسييه شكستخواردوه‌كان نايانهوه سه‌باره‌ت به “هه‌واڵى بێ بنه‌ما” و ده‌پرسێت: “ئێوه له كوێ بوون كاتێك داعش چه‌ندين ناوچه‌ى داگير كرد له حوزه‌يرانى 2014 و رۆڵى ئێوه چى بوو له فرياكه‌وتنى و هاوكارى كردنى ئاواره‌كان ته‌نانه‌ت له به‌ره‌به‌يانى جه‌ژنى قوربانيشدا؟”.
هاوكات نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌زموونى كه‌ركووك و بهرگريكردنى بێ وێنه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و يهكڕيزى دانيشتوانى كه‌ركووك, ئێوه‌ى تووشى نه‌خۆشييه‌ك كردووه واى لێكردوون هيچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت خێر و خۆشى و سه‌قامگيرى كه‌ركووك له لاتان قابيلى قبوڵ نه‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه, كه‌ركووك باوه‌شى كردووه‌ته‌وه بۆ ئاواره‌كانى عه‌ره‌بى سووننه و توركمان به تايبه‌تى ئاواره‌كانى قه‌زاكانى ته‌لـله‌عفه‌ر و خورماتوو.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له رۆژی 29/8/2017 به ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك، له ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای شاره‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار درا به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌ریمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.