به وێنه.. هه‌ڵوه‌رینی كه‌ناڵی NRT به‌رده‌وامه و دوو كارمه‌ندی تری كه‌ناڵه‌كه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه
هه‌ڵوه‌رین كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئین ئاڕ تی به‌رده‌وامی هه‌یه به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وت و دژه كوردستانییه‌كانی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه و درووستكردنی به‌ره‌یه‌ك دژ به سه‌ربه‌خۆیی و پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
پاش ئه‌وه‌ی له ماوه رابردوو به‌هۆی سیاسیه‌تی چه‌وت و هه‌ڵه‌ی شاسوار عبدالواحیدی خاوه‌نی كه‌ناڵی نالیاوه چه‌ندین كارمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیاری كه‌ناڵه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به كه‌ناڵه‌كه كرد‌و به جێیان هێشت، له ئێستاشدا، دوو كارمه‌ندی دیاری كه‌ناڵه‌كه ئه‌و كه‌ناڵه‌یان به‌جێهێشت به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه خزمه‌ت به دوژمن و نه‌یارانی كوردستان ده‌كات و له ئێستاشدا خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه به‌ره‌یه‌كی درووستكردوه دژ به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ناوی به‌ره‌ی (نه‌خێر) له ئێستادا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوو كارمه‌ندی دیاری ناسراوی كه‌ناڵه‌كه (سهرهنگ حارس) كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی له‌نده‌نی كه‌ناڵه‌كه‌یه و (هه‌ڵگورد صه‌مه‌د) په‌یامنێری هه‌مان كه‌ناڵه له پاریس. به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و كه‌ناله راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن” ئێمه چیتر کارمەندی کەناڵی NRT نین و کۆتایی بە ڕاژەکانمان دەهێنین، له‌و كه‌ناڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمه شه‌ریك نابین له دژایه‌تی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له به‌شیكی تری روونكدنهوهی ئه‌و كارمه‌نده دا هاتووه” كه ئومێدی سەرکەوتن بۆ هاوکارانی پێشوومان لەو کەناڵەدا دەخوازین و هیوادارین “بێلایەنی” بکەن بە بنەمای کارەکانی داهاتوویان”.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه” پاش راگه‌یاندنی كه‌مپینی نه‌خێر له لایه‌ن شاسوار عبدالواحیدهوه، تا ئێستا به ده‌یان كارمه‌ندی كهنالهكه وازیان له كار هێناوه و ئاماده نین دژ به خوسات و وویستی گه‌له‌كه‌یان بوه‌ستنه‌وه ببن به به‌شێك له به‌ره‌ی نه‌خێر بۆ داژیه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.