خۆشترین هه‌واڵ بۆ هه‌وادار و هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌

بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی یانەی بەرشلۆنە له‌ نوێترین هه‌واڵ كه‌ دڵی هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی پێ خۆشده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” بۆندی یاریزانی یانه‌كه‌مان (لیۆ میسی) نوی ده‌كه‌ینه‌وه‌. 

له‌و باریه‌وه‌  رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئوه‌یان راگه‌یاندوه‌” كه‌ یارزیان  (لیۆ مێسی) لە كارگێری تیپەكەی توورەیە و بەهۆی واژۆنەكردنی بۆند بۆ شوێنگرتنەوەی نیمار بریاریداوە ریزی تیپەكە بەجێهبهێڵێت، له‌ كاتێكدا میسی بۆندەكەی لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێدێت و لەماوەی (2) مانگ و (28)رۆژی دیكە بۆندەكەی نوێ نەكاتەوە ، راستەوخۆ دەتوانێت بەخۆرایی بۆند لەگەڵ هەر یانەیەكی دیكە واژۆ بكات كە خۆی دەیەوێت”.

لەمبارەیەوە ، سۆلێری بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی بەرشلۆنە گوتی” ئەوەی لەمبارەیەوە دەوترێت راست نییە ، هەردوولامان گەیشتینە رێككەوتن و بەمزووانە میسی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندەكەی نوێ دەكاتەوە، ئه‌و هه‌ر یاریزانی به‌رشه‌یه‌.

Back to top button