تا 20ی ئه‌م مانگه ووڵاتانی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ریفراندۆم ئاگادارده‌كرێنه‌وه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر سه‌ردانیكردنی شاندێك بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه و ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه رایده‌گه‌ێنێت” ئێمه هه‌موو وڵاتانمان ئاگاداركردۆته‌وه كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه سه‌ردانیان بكه‌ین.
(محه‌ممه‌د ئیلخانی)ئه‌ندامی شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه” پێش سه‌ردانمان بۆ وولاتانی دراوسی و جیهان، به‌هه‌موانمان راگه‌یاندوه كه ئێمه له باره‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سه‌ردانتان ده‌كه‌ین، هه‌موو ووڵاتانیش وه‌ڵامیان ئه‌رێنی بووه و پێشوازییان كردووه، بۆیه دوای جه‌ژن سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و بڕیاره سه‌ره‌تاش سه‌ردانی وڵاتانى دراوسێ بكه‌ین له‌وانه توركیا و ئێران.
(ئیلخانی) زیاتر گوتویه‌تی”بڕیاره سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ئه‌نجوومه‌ن ئاسایش و وڵاتانی دیكه‌ی زلهێز و وڵاتانی عه‌ره‌بی كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، وه‌كو میسر و ئوردن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باسكردووه ” كه شاندی كوردستان له سه‌ره‌تادا سه‌ردانی به‌غدای كرد، تا به ئه‌و وڵاتانه بڵێین ئێمه به‌ئاشكرا پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین و به‌غداش ئاگاداره جا هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت ئێمه پرۆسه‌كه له‌واده‌ی خۆی ئه‌نجامده‌ده‌ین و دوای ناخه‌ین.
(ئیلخانی) له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه “كه به‌پێی ئه‌وخشته‌ی دانراوه تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ین و له‌پرۆسه‌كه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه.