به‌ وێنه‌.. بانكۆكی پایه‌ته‌ختی تایله‌ند گه‌وره‌ترین شاری گه‌شتوگوزاره‌ له‌ جیهانه‌

ئاماره‌كانی رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی سه‌باره‌ت به‌ گه‌وره‌ترین شاری گه‌شتوگوزار له‌ جیهان رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ بانكۆكی پایه‌تخه‌تی تایله‌ند، گه‌وره‌ترین شاری گه‌شتوگوزاری جیهانه‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له‌ 21ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار روو له‌و شاره‌ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شت.

به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی گه‌شتیاری جیهانی، شاری بانكۆكی پایه‌ته‌ختی تایله‌ند، یه‌كه‌میشن شاری جیهانه‌ له‌ رووی گه‌شتیارییه‌وه‌، داهاتی شاره‌كه‌ له‌و رووه‌ وه‌ نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلار بووه‌، له‌ یه‌ك ساڵدا.

هه‌ر به‌ پێی ئاماره‌كان” شاری  له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌رتیانیا دووه‌م شاری جیهانه‌ بۆ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران و نزیكه‌ی 20 ملیۆن گه‌شتیار چوونه‌ته‌ ئه‌و شاره‌ و پاریسیش پله‌ی سێهه‌می گرتووه‌ كه‌ 18 ملیۆن گه‌شتیاری بۆ چووه‌.

له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، شاری دووبه‌ی پیشه‌نگه‌ و نزیكه‌ی 15 ملیۆن و 300 هه‌زار گه‌شتیار و ئیسته‌نبوڵیش 12  ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه‌.

Back to top button