حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا: ناحه‌زانی پارتی تا ئێستاش له جه‌وهه‌ر و پێكهاته‌ی پارتی و ماڵباتی بارزانی نه‌گه‌یشتوون
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئەندامی نوسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان له روونكرده‌وه‌یه‌كی له ده‌رباره‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ده‌که‌ن پارتی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دوو ڕایی تێدا په‌یدابووه ڕاست نین و ئامانج تێیدا لاوازکردنی باوه‌ڕی خه‌ڵکه به پڕۆسه‌که،ئەم کەس و لایەن و میدیایانە باش شارەزای جەوهەر و پێکهاتەی پارتی و ماڵباتی بارزانی نین دەنا پەنایان بۆ ئەم کارتە سوتاوانە نەدەبرد.
له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا) ئه‌ندامی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموركاتی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت” ماوەیەکە هەندێک سایتی بێ شوناس و دواجاریش لە 1/9/2017 سایتی شارپرێس هەواڵی ناڕاست لەسەر (جەنابی نێچیرڤان بارزانی) بڵاودەکەنەوە، گوایە ڕای جیاوازی سەبارەت بەریفڕاندۆم هەیە، ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەسەنگەری پێشەوەی سەرخستنی قۆناغەکەدایە، ئەم سایتانە و سیاسەتەکانی پاڵپشتیان دەزانن کە پارتی واتا ڕێز و یەکڕێزی، بۆیە دەیانەوێت ئەم شتان زەق بکەنەوە که لەناو پارتیدا نییە، ناحەزانی پارتی حەزدەکەن هەبن، من 12 ساڵە لە نزیکەوە لەخزمەت بەڕێزیاندام ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان هەستم پێنەکردوە دووبەرەیی و چەند بەرەییە، بەم شێوەیەی داخ لەدڵان باسی دەکەن. ئەم کەس و لایەن و میدیایانە باش شارەزای جەوهەر و پێکهاتەی پارتی و ماڵباتی بارزانی نین دەنا پەنایان بۆ ئەم کارتە سوتاوانە نەدەبرد.کە هیچیان لێ بەرهەم نایەت بۆیان.
لەگەڵ ڕێزدا
حەسەن ئەحمەد مستەفا
ئەندامی نوسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان
2\9\2017