كۆمسیۆن گۆڕانكاری له چۆنیهتی دهنگدان دهكات بۆ كوردستانیانی تاراوگه
بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی هەولێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، رايدههینێت” کێشەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات چارەدەکرێ و گۆڕانکاری لە بوونی مەرجی فۆڕمی خۆراک دەکرێ، بۆ ئهوهی مافی دهنگدانی ههزاران كورد نهفهوتێ له ههڵبژاردنهكه.
پاش ئهوهی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، بڕیاری دابوو كه كوردانی تاراوگه بۆ دهنگدان پێویسته فۆرمی خۆراكیان ههبێ، بۆ ئهوهی بهشداربن له ههڵبژاردنهكانی تایبهت به ریفراندۆم، بۆ سهربهخۆیی كوردستانی عێراق، كوردانی تراوگه لهو بارهوه نیگهرانیان دهربڕی و رایانگهیاند” كه ئهوان ساڵانێکە لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی جیهانن و ئیدی فۆڕمی خۆراکیان نەماوە، بۆیە داوا لە کۆمسیۆن دەکەن کە حەقی هەزاران کورد نەفەوتێ و ئیدی گۆڕانکاری لەو مەرجە بکەن کە بۆیان داناون،لهو باریهوه، بەڕێوەبەری گشتیی ئوفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێم، (ئارام نەجمەدین)، رایگهیاندوه” راستە کۆمسیۆن مەرجی بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات داناوە کە دەبێ فۆڕمی خۆراکیان هەبێ، دەزانین کە ژمارەیەکی زۆری کوردستانییان بەرلە راپەڕینەوە چوونەتە دەرەوە و فۆڕمی خۆراکیان نییە، چونکە دروستکردنی فۆڕمی خۆراک لەدوای ساڵی ١٩٩٧ دەستی پێ کردووە، بۆیە ئەو پێشنیارانەیان پێگەیشتووە و رادەستی ئەنجوومونی کۆمیسیارانیان کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئوفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێم، ئهوهشی گوتوه” كه بڕیارە ئهمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران داواکاری سەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لەبەرچاوبگرێ کە داواکراوە گۆڕانکاری لە مەرجی فۆڕمی خۆراک بکرێ، میکانیزمێک دادەنرێ تا ئەو هاووڵاتیانەی کێشەی فۆڕمی خۆراکیان هەیە لە دەنگداندا بێبەش نەبن.