كۆمسیۆنی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ دوا واده‌ دیاریده‌كات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لقی دهۆک له‌ نوسراوێكدا، داوای له‌ هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تیمی چاودێری و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ده‌كات کە نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی ڕیفراندۆم دیاری بکەن.

لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لقی دهۆک كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێێدا هاتووه‌”پاش دوایی هاتنی پشووی جەژنی قوربان واتە ڕێکەوتی 2017/9/4 پێویستە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تیمی چاودێری پرۆسەی ڕیفراندۆم نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی ڕیفراندۆم تۆمار بکەن.

له‌ نوسراوه‌كه‌ ئاماژە بەوەش كراوه‌” كه‌ هەر دەزگا و لایەنێک ناوی نوێنەری خۆی تۆمار نەکات، لەوانەیە ڕۆژی ڕاپرسی ڕێگری لێ بکرێت، بۆیە داواکارین لە ڕێکەوتی 2017/9/4ەوە کە دەست بە ناونووسی دەکرێت، هەموو ناوی نوێنەرەکانیان تۆمار بکەن.

لە کۆتایی نوسراوه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌”كه‌ دەبێ کەسەکان بەڵگەنامەی فەرمیی خۆی بێنێت، یان ئەوانەی نوێنەری دەزگا و ڕێکخراوەکانن، نووسراوەی دەزگاکەیان لەگەڵ، لەگەڵ لۆگۆ و دوو وێنەی خۆی و ناسنامەکەی، بەم چەشنە ناوەکان بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم تۆمار دەکرێت”.

Back to top button