پاش ئاشكراكردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایان بارزانیه‌وه‌ نه‌خێر به‌موتڵه‌قی به‌ره‌ی جاشه‌

رێكان سه‌باح
 
یه‌ك ره‌خنه‌ له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌نتقی سیاسی تێدابوو له‌ناوه‌خۆی كوردستاندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو، كه‌ به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون هیچ زه‌مانه‌تێكی تێدا نییه‌، هێزی سیاسی له‌كوردستاندا به‌ره‌و مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو نه‌نێت، نیه‌تی ستراتیژی روون نیه‌، كوردستان له‌پاش ده‌وڵه‌تدا به‌رو مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات نه‌روات و تێیدا ده‌وڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ی و پاشایی نه‌بێت. هه‌موو نه‌خێری ریفراندۆم ته‌نها ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی هه‌بوو كه‌ بۆقسه‌كردنی و له‌سه‌ر وه‌ستان شیاو بێت، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(الشرق الاوسط) و كۆڕه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی دا له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی كوردستان، رایگه‌یاند، كه‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی هاوشكڵی نزیك له‌ سیسته‌می سویسرایی ده‌بێت، “كۆماری فیدراڵی په‌رله‌مانی دیموكراتی” ده‌بێت، ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش كۆتایی پێهات، ئێستا به‌ره‌ی نه‌خێر له‌ دوو جۆڕ پێناسه‌ ده‌كرێت، (كۆیله‌ی عوقده‌ی ده‌روونی له‌ به‌رامبه‌ر بارزانی، یان جاش له‌پێناوی ئه‌وی تردا دژی ریفراندۆمه‌) هیچ مه‌نتقێكی سیاسی به‌رجه‌سته‌ نیه‌ له‌كوتاری نه‌خێردا، پاش ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌ زه‌مانه‌تی ستراتیژی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستانی دا هیچ واتایه‌ك بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم نیه‌، نه‌هاتنی بۆ ناو ریفراندۆم و پشگیری نه‌كردنی ریفراندۆم بۆ هه‌موو كه‌سێك و هێزێك باجی قورسی مێژووی ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌م رێگایه‌ی دیدی رۆشنی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵی بیت یان نا دژی بیت یان نا، په‌ڵكێشی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ت ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌رده‌می بارزانی له‌ سازكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بگرێت چونكه‌ هیچ رێگایه‌ك له‌به‌رده‌م هیچ كه‌سێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌، هیچ به‌دیلێكی وا جه‌وهه‌ری و كۆنكرێتی نیه‌ له‌ناوه‌خۆدا كه‌ به‌ربه‌ره‌كانێی بۆچوونی رۆشن سه‌رۆك بارزانی بكات”.
 
بۆچی به‌ره‌ی نه‌خێر له‌دوو پێناسه‌ دانه‌؟ چونكه‌، به‌ره‌ی نه‌خێر، ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیان هه‌بێت، له‌ سیسته‌می حكومرانی كوردی دا له‌ فه‌تره‌ی فیدراڵی له‌ عێراقدا، بارزانی زۆر به‌روونی خه‌تی له‌ژێر ره‌خنه‌كاندا و زه‌مانه‌تی ستراتیژی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دا، به‌مه‌ش هه‌موو هێزێك و ره‌خنه‌گرێكی خسته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی له‌و هه‌رێم و له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، كار بۆ سه‌رخستنی خه‌ونه‌ سیاسی و ئیداریه‌كانی بكات له‌و هه‌رێمه‌دا كه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ده‌بێت”.
 
رێگاراست و كۆنگرێتی بارزانی له‌ ئاشكرا كردنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، هیچ رێگایه‌كی بۆ ره‌خنه‌ نه‌هێشته‌وه‌، به‌مه‌ش ( دژی بیت یان نا له‌گه‌ڵی بیت یان نا) دیدی بارزانی به‌ ره‌رۆشنی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌چێت، هیچ به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌م بارزانی له‌ناوه‌خۆدا جورئه‌تی نابێت، له‌به‌رده‌م دیدی رۆشنی بارزانی بوه‌ستێنێت، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ نیه‌ كه‌ بارزانی به‌ هێز و چه‌ك به‌سه‌ر ناوه‌خۆدا پاسده‌دات، به‌ڵكو روئیای بارزانی ئه‌وه‌نده‌ رۆشن و روونه‌ هیچ به‌ربه‌ستێكی بۆ قسه‌كردن له‌به‌ره‌و ده‌وڵه‌تدا ناوه‌ستێت”.
Back to top button