رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی، ئه‌و گروپه‌ی هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن به‌نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن به ریفراندۆم مه‌به‌ستی تریان هه‌یه
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی باس له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات و ده‌لێت رێژی نه‌خێر توانایی هه‌ره‌س پێهێنانی به جودابوونه‌وه كوردستان و عێراقی نیه و رێژه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ له كوردستاندا له خراپترین حاڵه‌تدا، سه‌دا 75 بۆ سه‌دا 80 ده‌بێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانیش به پشت به‌ستن به‌پێشمه‌رگه‌یه كه له‌هه‌موو دونیادا خه‌ڵكی هاوسۆزی پێشمه‌رگه”.
رۆژنامه زه نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكی دا هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه دژایه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌پاش ئاشكرا كردنی سیسته‌می كوردستان له‌زاری بارزانی، له‌ناوه‌خۆدا هیچ رێگایه‌ك بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ریفراندۆم نه‌ماوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی بارزانی له‌باره‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌ته‌كه ئاشكرای كردووه، به‌هێزترین و باشترین جۆڕی سیسته‌م ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ زامنی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراستی”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه باس له به‌رده‌وامی گروپێك به‌ناوی نه‌خێر ده‌كات له‌دژایه‌تی ریفراندۆم ده‌لێت، ئه‌و گروپه پێكهاتوون له‌ئه‌ندام و لایانگرانی حزبه دژبه‌ره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌لێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌د كردنه‌وه‌ی پێدانی ئیمتیاز له پۆست و پاره‌دا، گروپێكیان بۆ فشار دروست كردووه، به‌ناوی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی تریان هه‌یه له‌و گروپه، ناتوانن قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك بكه‌ن به‌وه‌ی به‌نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن”.