هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش: رێگا به‌گه‌یشتنی چه‌كدارانی داعش ناده‌ین بگاته دیرزوور
له‌راگه‌یاندراوێكدا دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایده‌گه‌ێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین كاروانی چه‌كدارانی داعش كه به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبڵایی لوبنانی گواستراونه‌ته‌وه، بگه‌ێنرێنه دیرزوور”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، کاروانی چەکدارانی داعش لە سووریا بوونەتە دووبەش، تاوەکو ئێستا بەشێک لە چەکدارەکان لە بیابانەکانی سووریا ماون. جەختیشیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بە گەیشتنی چەکدارانی داعش بۆ دیرزوور نادەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل لە ئاسمانەوە خۆراك و ئاویان بۆ فڕێداوەتە خوارەوە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان، داعش و حکومەتی سووریا بڕیاربوو نزیکەی 400 چەکداری داعش لە سنووری لوبنان و سووریا بۆ سنووری عێراق بگوازرێنەوە، بەڵام هاوپەیمانان رێگریان لە گەیشتنی ئەو چەکدارانە بە سنووری عێراق کرد.