بارزانی: سه‌ردانی سلێمانی و دهۆك ده‌كات
نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم رایدهگهێنێت، پاش جه‌ژنی قوربان ئه‌نجوومه‌نی بالای ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه، چه‌ندین لێژنه بۆ سه‌ردانكردنی وڵاتان دیاری ده‌كات، كه بۆ دوا په‌یامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌دونیا بلێن، ده‌شلێ بارزانی له پاش جه‌ژن و پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی هه‌ردوو شاری سلێمانی و دهۆك بكات، ده‌شلێـ جارێ ته‌نها به‌رنامه‌ی ئه‌و دوو شاره هه‌یه”.
سادق جه‌باری نوێنه‌ری حزبه‌ی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” پاش كۆتایی هاتنی جەژنی قوربان ئەجومەنی باڵای ریفراندۆم كۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا وادەی ئەو كۆبوونەوەیە دیاری نەكراوە، هه‌روه‌ها گوتیشی كۆبوونەوەكان ئەجێندا ئاشكرا ناكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی من لە كۆبوونەوەی ئایندەدا چەند لیژنەیەك دیاری دەكرێت، بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتان بكەن و لەبارەی ریفراندۆمەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بكەن”.
ئه‌و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم هه‌روه‌ها گوتیشی، كۆبوونه‌وی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی ئه‌و حزبانه كه به‌شداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمیان كردووه، كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی باگهشهكردنهكان دیاری بكه‌ن، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه، به‌ره‌و بانگه‌شه‌ی به‌ڵێی ریفراندۆم هه‌نگاو بنێن”.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی پێشنیار كراوه‌ی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مه‌كانی حزبه‌كانی به‌شدار له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، بۆ بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم و شێواز و گوتاری كار له‌سه‌ر كرا‌و بۆ ریفراندۆم نوێنه‌ری سۆسیالیست له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌شلێـ” پێشنیار كراوه، سەركردەی یەكەمی حزبەكان كۆبوونەوەی جەماوەری لە ناوچە و شارە جیاوازەكانی كوردستان رێكبخەن و وتیشی”مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێی راگەیاندووین كە لەو ماوەیەدا خۆی سەردانی سلێمانی و دهۆك دەكات و لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكانی ئەو شارانە كۆدەبێتەوە”.