سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان عیزه‌ت سابیر رایدهگهێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سیستەمی پاشەکەوتی مووچە ناهێڵێت، لەبەرئەوەی ئێستا مانگانە 250 ملیۆن دۆلار قەرزاری فەرمانبەرانی دەبێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی حەوت ملیار دۆلار قەرزاری فەرمانبەرەکانییەتی، بۆیە ناتوانێت چیدی ئەو قەرزانە لەسەر خۆی زیادبکات، چونکە ئێستا مانگانە 250 ملیۆن دۆلار قەرزداری فەرمانبەرانی دەبێت”.
عیزه‌ت سابیر هه‌روه‌ها گوتیشی”پێدانی مووچەی تەواو دەبێتە هۆی ئەوەی، ئەو سێ بۆ چوار ملیار دۆلارەی حکومەت لە لای هاووڵاتیانە لە پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری هه‌یه‌تی جارێکی دیکە بۆی بگەڕێتەوە ده‌شلێـ “تاوەکو ساڵی داهاتوو، له پرۆسه‌ی دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان لای حکومەت بەرەو کۆتایی دەچێت، سیستەمی بایۆمەتری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و، لەهەمان کاتدا حکومەت دەیەوێت لەڕێی پەرلەمانەوە سیستەمی پاشەکەوت نەهێڵێت”.
عیزەت سابیر ئاماژەی بەوەش دا، کە لە دوای یەکی مانگی کانوونی دووەمی 2018 مووچەکان وەکو پێشتر دابەشدەکرێن بە دەرماڵەکانیشەوە”.