پارتی نهێنیەك لەسەر سەردانی بارزانی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەلێت مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی دەوڵەتی كوردستانی وەك پاكێچێك ئاراستەی دەوڵەتی توركیا كردووە، بریاریشە لەتوركیاوە بەروە ئەورووپاش بكەوێتە رێ.

د.ئاراس حەسۆ مێرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسی سەربەخۆیی کوردستانی وەک پاکێجێک ئاراستەی دەسەڵاتی تورکیا کردووە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە،“سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو کاتێک نزیکترە، چونکە ئەمجارە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وڵاتان بە ڕاستەوخۆ دەبێت، ئەگەر لە ناوخۆیدا هەندێک حزب گرفتی بۆ دروست نەکەن”. جەختیشی لەوە کردەوە کە “سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەمان پرس سەردانی ئێران دەکات”.

Back to top button