بە ڤیدیۆ: كوردانی رۆژئاوا بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم ئاهەنگ دەگێڕن
بەمەبەستی پشتگیری كردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان كە تەنها چەند رۆژێكی ماوە, لە سەر ئاستی دەرەوەو ناوخۆی كوردستان كەرنەڤاڵ و پشتگیری بۆ باشوری كوردستان دەردەبڕدرێت,بە هەمان مەبەست كوردانی رۆژئاوا لە پاركی شانەدەری شاری هەوڵێر بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم ئاهەنگ دەگێڕن
ئێوارەی ئەمرۆ 3/9/2017 لە شاری هەولێر، ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئاهەنگێكی فراوانیان بۆ پاڵپشتیكردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان سازكرد، كە بڕیارە لە 25/9/2017 لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوە بچێت.
لەو ئاهەنگەدا كە لە پاركی شانەدەر بەرێوەچوو، سەدان كوردی رۆژئاوای كوردستان بەشدارییان كردو ئاڵای كوردستان و وێنەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان بەرزكردبووەوە.
بەشدارانی ئاهەنگەكە داوایان لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكرد، بە “بەڵێ” دەنگ بدەن و هەمووان بەشداری ریفراندۆمەكە بكەن و ئەو دەرفەتە مێژوویییە لە دەست كورد نەدەن و چارەنووسی كورد لە مەترسی دووربخەنەوە.