ئێران بڕیاری لەسێدارەدان بۆ سەرۆكی حزبێك دەردەكات
ئێران بەردەوامە لەسەر پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ, رۆژانە بە دەیان كەس لە زیندانەكان دەردەهێنرێن و لە سێدارە دەدرێن, هەوروەها دادگای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەرۆكی بزووتنەوەی “روحی” لەوڵاتەكەی دەركردو لەلایەن دادگای باڵاشەوە پەسەندكرا.
ئەو سەركردەیەی بڕیاری لەسێدارەدانەكەی بۆ دەرچووە ناوی “عەلی محەمەد عەلی تاهری”یەو دامەزرێنەری (عرفان حلقە) لەساڵی 2011، كە ماوەی پێنج ساڵ زیاترە لەزیندانیدایە.
“عەلی محەمەد عەلی تاهری” بەتاوانی سوكایەتیكردن بەپرۆزییە ئاینییەكان دەستگیركراوەو دادگاییشكراوەو ئەو سزایەی بۆ دەركراوە.
دەزگای (عرفان حلقە)، كە بەبزووتنەوەی “روحی”یش ناودەبرێن چەند ساڵێكە دامەزراوە، بەڵام دەسەڵاتی ئێرانی بەبیانووی جۆراوجۆر رێگری لەكارەكانیان دەكات.
ساڵی 2015ش دادگای شەۆڕشی ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاهری دەركرد، ئەوەش بەتاوانی بڵاوكردەوەی “خراپەكاری لەسەر زەوی”.