پیلانێكی مه‌ترسیدار له‌ئارادایه عێراق داوای داعشه‌كان ده‌كات، میدیاكانی یه‌كێتی و گۆڕانیش به‌شدارن
پاش ئه‌وه‌ی داعش به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی پاشه‌كشه‌ی كرد له ته‌له‌عفه‌ر، مالیكی راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كرده‌وه، به‌لام پاشه‌كشه‌ی داعش له ته‌له‌عفه‌ر وه‌ك رێكه‌وتنه‌كه به‌رێوه نه‌چوو، چونكه پێشمه‌رگه پشتی داعشی گرتوو 130 داعشی كوشت و 400ی به‌دیل گرت، به‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی حشدی شه‌عبی لێكهوتهوه، مالیكیش بۆ ئه‌وه‌ی راستی هه‌واڵه‌كه چه‌واشه بكات، رایگه‌یاند، كه به‌پێی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ داعش تهڵهعفهر ئازاد كراوه”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، له‌ئێستادا له‌رێگای میدیاكانه‌وه، وه چه‌ند به‌رپرسێكی ناو یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی پاش قسه‌كانی مالیكی له‌هه‌وڵدان، كه رێكه‌وتنی داعش و هێزه‌كانی شیعه، په‌رده پۆش بكرێت، چونكه رێكه‌وتنه‌كه سه‌ری نه‌گرت و چه‌كدارانی داعش كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و خۆیان رادهستكردوو و 130 چه‌كداریشیان لێكوژراوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هه‌ر زوو داوایی راده‌ستكردنی چه‌كداره‌كانی داعشی له هێزی پێشمه‌رگه كرد، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی داواكاری عێراقی نه‌دایه‌وه”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه، ئه‌مه‌ی كه پێشمه‌رگه كردوویه‌تی سورانه‌وه له‌پشت هێزه‌كانی داعش له ته‌له‌عفه‌ر و له‌ئێستادا داعشه‌كان له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه دان، بۆیه به‌رپرسانی به‌غدا به‌تایبه‌تی مالیكی و هاوشێوه‌كانی، كه‌وتوونه‌ته‌وه شله‌ژانی ده‌یانه‌ووێت له‌رێگای میدیادا، ئاراسته و ئامانجه‌كه بشێوێنن، راستی رووداوه‌كان به‌لارێدا ببه‌ن، هه‌روه‌ها پێشیان وایه، كه چه‌ند میدیایه‌ك كه ئێستا مالیكی سپۆنسه‌ریان ده‌كات له‌كوردستان، چه‌ند به‌رپرسێكیش كه له‌لایان مالیكیه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی حشدی شه‌عبی پاری پێده‌درێت، ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له‌ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن”.