تاقیكردنەوە موشەكیەكەی كۆریای باكور هۆكاری بوومەلەرزە بووە
بوومە لەرزەیەك لە كۆریای باكوور روویدا و ژاپۆنیش دەڵێت، دوای تاقیكردنەوەیەكی مووشەكی روویداوە و داواش دەكرێت ئەنجوومەنی ئاسیاش بەپەلە كۆببێتەوە.
زەمین لەرزەیەك لە كۆریای باكوور روویدا و پسپۆڕێکی ئەمەریکیش دەڵێت، زەمینلەرزەکە بەقوڵایی 10 کیلۆمەترو بە گوڕی 5.6 پلە بەپێوەری رێختەر تۆمارکراوە.
تارو كونو، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن دوای ئەمە رایگەیاند، ئەو بوومەلەرزەیە دوای تاقیكردنەوەی شەشەمی مووشەكی بالیستیك روویداوە لە لایەن كۆریای باكوورە، كۆریای باشووریش داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی کۆریای باکوور وێنەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتەی نیشاندا لەکاتی بەسەرکردنەوەی ئامێرێک کە ئاژانسەکە بە بۆمبی ھایدرۆجینی ناوی بردووە، و دەتوانرێت لە مووشەکی بالیستی کیشوەر بڕ ببەسترێت.