گەر سیاسەتمەدارانی کورد ئاقڵبن هەموو سەردانێکی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم به سه‌ركه‌وتن ده‌زانن
خواكوڕك
نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرێكی ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێت: “سەردانەکەی بارزانی لای هەندێك سەرکەوتنی مەزنە هەندێکیتر بۆڵەیان دێ لە بنەوە نازانن چی بڵێن ئەوانیتر لەترسی تاوانبار کردن بێدەنگن”.
سۆران سێوكانی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئیسلامی سیاسی، له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی كردووه له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ توركیا و لێكدانه‌وه جۆر به‌جۆره‌كانی نێو میدیای كوردی.
سێوكانی له پۆسته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “لەڕاستیدا گەر سیاسەتمەدارانی کورد ئاقڵبن، هەموو سەردانێکی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا، مانای سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد، جا لە ناوخۆ چەند ناکۆک بین؟”. هه‌روه‌ها له نووسینه‌كه‌ی هاتووه: “ئەگەر بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم سەردانی ئێرانیشیکرد، ئینجا دەشێ بڵێین گەلی کورد بەگشتی گرەوێکی بردۆتەوە”.
نووسه‌ر، ره‌خنه له هێنانی مالكی ده‌گرێت و پێیوایه ته‌نیا بۆ ئیستفزازی لایه‌نێكی سیاسی به‌كارهێنراوه و نووسیویه‌تی: ” ئاخر سەردانی مالیکی و ئەوانیتر تەنیا وەک گەمەیەکی مندالان وایە بۆ ئێمە”. له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ ناوه‌ندیه‌تی عێراق و په‌یوه‌ست بوون به‌و وڵاته‌وه ده‌ڵێت: “مەڵێن ئێمە سەر بەعیراقین ئاخر شتێک نەماوە بەناوی عیراقەوە ئەوە ئێرانە گەمە لەعیراقدا دەکات”.
مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتژمێر رۆژی سێ شه‌ممه 23/8/2019 به سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆككۆماری توركیا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، له‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ستیاری ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا و له به‌شێك له ناوه‌نده سیاسی و میدیاكانی كوردستانیش به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵ درا له گرنگی سه‌ردانه‌كه كه‌م بكرێته‌وه.