ئێران لە گەمارۆدانی كاروانی داعشەكان نیگەرانەو
دوای ئەوەی بە رێككەوتنێكی نێوان حزبولای لوبنانی و داعش و سووریا بڕیار درا داعش لە ناوچەكانی نزیك لوبنان لە خاكی سوریا بگوازرێنەوە بۆ سنورەكانی عێراق, بەڵام ئەو رێككەوتنە بووە مایەیەی ناڕەزای هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە بەرامبەریدا كۆماری ئیسلامی ئێران، سەركۆنەی ئەو هەوڵانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات، كە بەهۆی فڕۆكەكانیانەوە بوونەتە بەهۆی گەمارۆدانی كاروانی داعشەكانی سنووری لوبنان و سووریا.
بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتوویەتی: “ئەو هەنگاوەی ئەمریكا بۆ گەمارۆدانی ژنان و منداڵان، سەرەڕای تۆماری هاوكارییەكانی نیوان ئەمریكا و داعش، كارێكی نالۆژیكییە و هەوڵێكە بۆ ئەوەی كاریگەری خراپ لەسەر سەركەوتنەكانی حكومەت و بەرگریی لوبنانی درووست بكەن”.
قاسمی بەو هەوڵەی حكومەتی لوبنان و حزبوڵڵا خۆشحاڵە و بە “رزگاركردنی كەسانی ئاسایی و بێ تاوان و سەركەوتنی سەربازی لوبنان بۆ سەركەوتنیكی گەورەتر” ناو دەبات.
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ئەوەیشی گوتووە كە “گەمارۆی ئاسمانیی بۆ سەر ژنان و منداڵان و ئەو كاروانەی خەڵكی سڤیلی لە خۆگرتووەو كوشتنی ژمارەیەك لە ژنانی دووگیان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بۆ كارەساتێكی مرۆیی دەگۆڕدرێت و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی زیاتر لە ناوچەكەدا”.