پاشای ئەردەن: بەڵێ دان بەسەربەخۆی كوردستان دەنێم
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان, ئێستا پشتگیری نێودەوڵەتی و ناوخۆ بۆ سەربەخۆی كوردستان زیاد بووە لە دواهەمین لێدوانیدا پاشای ئەردەن رایگەیاندووە بە هەموو دڵنیایی خۆمەوە پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەم.
مەلیك عەبدولا, پاشای وڵاتی ئەردەن لە دیدارێكی میدیای لەگەڵ بی بی سی نیوز لە بارەی سەربەخۆی و كوردستان و ڕیفرانۆد دەلێت:” بەڵێ بە دڵنیایەوە دان بە سەربەخۆی كوردستان دەنێین, چونكە مافی ئەو گەلە بە رێزەیە كە, وە پێم وایە كە زۆرێك لە ولاتانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامی و ئەورویی دان بە سەربەخۆی كوردستاندا دەنێت”
جێی وە بیر خستنەوەیە كە مەلیك عەبدولا وەك یەكێك لە سەركردە عەرەبەكانی دۆستی كورد دەناسرێت, پەیوەندیەكی بە هێزی هەیە لە گەڵ سەرۆك بارزانی.