نه‌خشه‌ی پشت بێژه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكوور ئه‌مریكییه‌كان ده‌ترسێنێ
ئه‌م به‌یانییه جیهان زانی كه كۆریای باكوور، شه‌شه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامداوه‌و بۆمبه نایترۆجینییهكهی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 10 هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پێش خۆی به‌هێزتر بووه.
دوای تاقیكردنه‌وه‌كه راسته‌وخۆ، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور گووتی: “بۆمبێكی نایترۆجینیمان به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه”.
به‌ڵام راپۆرتێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆریای باكوور، بووه جێگه‌ی بایه‌خی تایبه‌تی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریكا.
هه‌ندێكیان كاتێك نه‌خشه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان له پشت بێژه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكووره‌وه بینی،هه‌ستیان به ترس كرد. هه‌ندێك له شاره‌زایان، له نه‌خشه‌ی كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، له لای راست و به‌شی خواره‌وه ویلایه‌تی فلۆریدا و كه‌ناراوی رۆژئاوا له لای چه‌پ و له ناوه‌ڕاستیشدا چاڵێكی گه‌وره‌یان بینی كه پڕه له ئاو.
شاره‌زایان دانانی ئه‌و نه‌خشه و وێنه‌یه‌یان به كاریكی مه‌به‌ستدار زانیووه‌و گهیشتوونهتهه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه “كیم جۆنگ ئون، ده‌یه‌وێت ڤۆڵكانی یلستۆن به‌هۆی بۆمبی نایترۆجینی بته‌قێنێته‌وه”.
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه روون نییه كه چۆن ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه، چونكه به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به سیستمی به‌رگری پارێزراوه.