كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی هۆكارن بۆ تووش بوونی مرۆڤ به پشت ئێشه
پشت ئێشه یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه له ئێستادا به‌شێكی زۆری له مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و بووه‌ته هۆكاری درووستبوونی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م تووشبوان به‌و نه‌خۆشیه، كێشه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕینێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵیك هۆكار.
پشت ئێشه یه‌کێکه له‌و کێشه ته‌ندروستیانه‌ی که توشی مرۆڤ ده‌بێت هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرۆفیسۆری تایبه‌ت به ئازاره‌کانی جومگه “ميشائيل بفينغستن” له ولاتی ئه‌لمانیا ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه” که کێشه دورونییهکان و هه‌روه‌ها کێشه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان هۆکارن بۆ توش بوونی مرۆڤ به ئازاره‌کانی پشت
ئه‌م پرۆفیسۆره زیاتر ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئازاری پشت ته‌نها یه‌ک هۆکاری له دواوه نیه به‌لکو هۆکاره‌کانی ده‌روونی و هه‌روه‌ها له‌شیشی ده‌بنه هۆی توش بوونی مرۆڤ به‌م ئازاره، بۆیه پێویسته بۆ رزگاربوون له ئازاری پشت ته‌نها به چاره‌سه‌ری له‌شی نه‌به‌ستین به‌لکو ده‌بێت ئاگاداری لایه‌نی ده‌روونی ئه‌م لهسهش بین و هه‌روه‌ها ئه‌و کێشه و گرفته کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی، بۆیه پێویسته له‌کاتی چاره‌سه‌ری ئازاری پشت ده‌بێت دانیشتن له‌گه‌ل نه‌خۆشه‌که‌دا بکرێت و له‌لایه‌نی ده‌روونی ئاگادار بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین چاره‌سه‌ری باشتری بۆ بکه‌ین بۆ رزگاربوون له‌م ئازاره‌ی