ئه‌وانه‌ی سكچوون ده‌گرن باشترین چاره‌سه‌ر بۆیان خواردنی ماسته‌

ماست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و زۆر پێویسته‌ له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ بخورێت، له‌ ئێستادا له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ماست ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی سكچوون و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ده‌دات كه‌ باری ته‌ندروستی له‌و حاڵه‌ته‌ جێگیر بێت.

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌لمانی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌” که‌ خواردنی ماست له‌لایه‌ن منالان و هه‌رزه‌کارانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوور بوون له‌ توش بوون به‌ سکچوون هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ له‌ کاتی توش بوون به‌ سکچوون ماست ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی سکچوونه‌که‌ و باشتر کردنی باری ته‌ندروستی که‌سه‌که‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پزیشک “مونيكا نيهاوس ” به‌شدار بوو له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ هه‌ندێک به‌کتریا هه‌ن هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ریخۆله‌ له‌م کاته‌دا مرۆڤ به‌تایبه‌تی منالان و هه‌رزه‌کاران توشی سکچوون ده‌کات بۆیه‌ ئه‌مه‌ش باری ته‌ندروستی که‌سه‌که‌ تێک ده‌دات

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ماست وه‌ک رێگه‌ چاره‌یه‌کی باش ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئه‌م سکچوونه‌ چونکه‌ ماست دژی ئه‌و جۆره‌ به‌کتریایانه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی توش بوون به‌ سکچوون

Back to top button