ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی: شه‌ڕی حه‌ویجه زۆر نزیكه
سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌ویجه به مه‌به‌ستی ئازادكردن و كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، گوتەبێژی حەشدی شەعبی له راگه‌یاندراوێك ده‌ڵێت” دوای جەژن بەرەكانی شەڕ بۆ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دیار دەكرێ، بەگوێرەی زانیارییەكانیش دوو یەكەی تۆپخانەی ئەمریكا و فرەنسا بەشداری لە شەڕەكەدا دەكەن.
(ئەحمەد ئەسەدی) گوتەبێژی حەشدی شەعبی له‌سه‌ر كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه، لە راگەیەندراوێکدا رایدهگهێنێت” پلانی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی حەویجە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە دادەڕێژێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرەکانی شەڕ بەسەر هێزەکان دابەشنەکراون، وا پیشبینی ده‌كری له پاش جه‌ژن راسته‌وخۆ ئه‌و كاره ده‌ستپێبكات، و شوێنی هێزه‌كان دیاریبكرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان له پاككردنه‌وه‌ی مین و بۆمبەچێندراەکانی داعش لە شارۆچکەی تەلەعفەر بەردەوامن.
به‌پێی زانیارییه سه‌ربازییه‌كان، لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجەی باشووری كەركووك، 48 ھەزار سەرباز لە ھێزە جیاجیاكانی عێراق بەشداری ئۆپراسیۆنەكە دەكەن و زۆرینەشییان لە پۆلیسی فیدڕاڵی دەبن، 8 ھەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و 200 تانكی لە جۆری ئەبرامز و تی 72 و تی 55 لە شەڕەكاندا بەكاردەھێنرێن، ئه‌مه جگه له به كارهێنانی فڕۆكەكانی عێراق و ھاوپەیمانان، دوو یەكەی تۆپخانەی سوپای ئەمریكا و فرەنساش بەشداری شەرەكە دەكەن.