به‌غدادی هێشتا له ژیان ماوه و نه‌كوژراوه
فه‌رمانده‌يه‌كى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش له عێراق و سووريا سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی، خه‌ليفه‌ى داعش، له ژیان ” رایدهگهێنێت” به‌غدادی هێشتا ماوه و خۆى له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و سووريا حه‌شار داوه.
(ستيڤن تاونسند) فه‌رمانده له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق و سوریا،له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رایگه‌یاند” خه‌لیفه‌ی داعش (ئه‌بو به‌كر به‌غدادى) هێشتا له ژیان ماوه و گومان ده‌كرێ له ناوچه‌كانى دۆڵى فورات خۆى حه‌شار دابێت و ئێمه به‌رده‌وام به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێين.
فه‌رمانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش” ئه‌وه‌شی گوت” كه ئێمه هه‌ر كاتێك شوێنپێمان دۆزييه‌وه ئێمه هه‌وڵى كوشتنى ده‌ده‌ين، ره‌نگه پێويست به‌وه نه‌كات هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگيركردنى.
روونيشيكرده‌وه، دوايين حه‌شارگه‌ى داعش ناوچه‌كانى دۆڵى فوراتى ناوهڕسته كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌ى قائيمى خۆرئاواى عێراق و دێرزوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا.
ئه‌مه له كاتێكدایه له پێشتر” رووسيا له 22ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا گوتبووی” كه به‌غدادى له ئاكامى بۆردومانێكى فڕۆكه‌كانى رووسيا له ره‌ققه كوژراوه، چه‌ندین جاریش ئه‌مه‌یان دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاتیش ئه‌مریكا سوور بوو له سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌غدادی له ژیان.