هازارد نرخی من زیاتره‌ له‌ نرخی فرۆشتنی نیمار به‌ پاریس سان جێرمان

ئه‌ستێره‌ى به‌لجیكى و یانه‌ى چێلسى ئیدن هازارد باس له‌ ئه‌گه‌رى رۆیشتنى ده‌كات له‌ یاریگاى ستامفۆرد بریچ، و رایده‌گه‌ێنێت” من شایسته‌ی زیاتر له‌ 200 ملیۆن یۆرۆم.

له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئێكسبرێس بڵاوى كردۆته‌وه‌،(ئیدین هازارد) رایگه‌یاندوه‌” كه‌ من شایسته‌ى زیاترم له‌و نرخه‌ى نیمار به‌رشلۆنه‌ى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمان، من نازانم چه‌ند زیاتره‌ به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ نرخه‌كه‌م زیاتره‌ و پێم وایه‌ (300) ملیۆن یۆرۆ گونجاوه‌ بۆ فرۆشتنی من.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” نیمار داسێلڤا  به‌ بڕى (222) ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌.

Back to top button