مووسڵمانانی بۆرما به زیندووی به ئاگر و ئاسن له نێو ده‌برێن و جیهان لێێ بێده‌نگه..18+
نەتەوە یەكگرتووەكان سه‌باره‌ت به‌و كووشتارهی كه له ووڵاتی میانمار به‌ڕێوه‌ده‌چیت رایدهگهێنێت”لە میانەی شەڕو پێكدادانەكانی هەفتەی ڕابردوو لە میانمار زیاتر لە (400) موسڵمانی ئەم وڵاتە كوژراون.
بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان كه تێیدا هاتووه” سوپای میانمار بە بیانوی شەڕی دژ بە تیرۆر هێرشی كردۆتە سەر موسڵمانانی ئەم وڵاتەو (400) كەسی لە هەفتەی ڕابردوودا كوشتووە، له كاتێكدا ئه‌م كوشتاره‌ی سوپای میانمار به‌ڕای زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا به تایبه‌ت ووڵاتانی ئیسلامی راست و درووستی بۆ نیه، به‌ڵكو ئه‌مه تۆلهكردنهوهیه له موسڵمانی ئه‌و ووڵاته، چونكه موسڵمانان له‌و ووڵاته كه‌مینه‌ن و هیچ شتێكیان به ده‌ست نیه.
هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی نەتەوە یەكگرتووەكان” دوابەدوای هێرشی سوپای میانمار بۆ سەر باكووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە نزیكەی (40) هەزار موسڵمانی ڕۆهنگیایی ئاوارەی سەر سنوورەكانی بەنگلادیش بوونە، به‌ڵام حكومه‌تی به‌نگلادیشی ئاماده‌نیه به‌م په‌نابه‌رانه وه‌ربگرێت و له خۆیان كۆبكاته‌وه، به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاندوه” كه ئێمه ئاماده‌نین وه‌ریان بگرین ئه‌وه كاری ئێوه‌یه، پێویسته ئیوه ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به سه‌دان موسڵمانی بۆرما، له لایه‌ن بوووزییهكانهوه به دڕاندانه‌ترین شێوه به ئاگر و ئاسن له نێو بروان به شیوه‌یه‌كی نامرۆڤانه به زیندووی له چال نراون و كوژراون، هه‌موو جیهانیش له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره بێ ده‌نگه.