ئه‌نه‌كه‌سه‌: هێنانی داعش بۆ سنوری عێراق مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ و مایه‌یی قبوڵ نیه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)، له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان حزبولڵای لوبنانی و تیرۆریستانی داعش رایده‌گه‌ێنێت” پێویسته‌ هه‌ڵوێستی جددی هه‌بێت له‌باره‌ی رێككه‌وتنی داعش و حزبولڵای لوبنانی.

(ئیبراهیم برۆ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا، رایگه‌یاندوه‌”ئه‌م رێكه‌وتنه‌ بووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك رێگری بكه‌ن له‌ مه‌ترسییه‌كان، ئه‌مه‌ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌، بۆ داهاتووی ووڵاتان، له‌ ئێستاشدا 17 پاسی تیرۆریست هه‌ڵگر، له‌ نزیك سنوره‌كانی عێراق به‌ ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ درێژای 700 كم، جێگیر كراون، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی مه‌ترسیه‌ و پێویسته‌ به‌ ووریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ بكرێت، ئه‌م بابه‌ته‌ مایه‌یی سه‌رسورمانه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)، ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” تا ئیستا دیار نیه‌ كه‌ ئایه‌ حكومه‌تی عێراقی ئاگاداره‌ یاخود نا، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ هه‌ر بارێكدا بێ قبوڵكراو نیه‌،ناشكری قبوڵبكرێت،و پیویشته‌ حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی جدی هه‌بیت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، چونكه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ سه‌یر ده‌كرێ،پیشبینیش ده‌كرێ ئه‌مه‌ سیناریۆ بێت له‌ نێوان هێزه‌ گه‌وره‌كان.

 

Back to top button