خواردنی ئه‌و مادانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی ڤیتامین “سی ” هۆكاره بۆ نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن

بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن واتا (زه‌خت) ئه‌وا هه‌میشه هه‌وڵ بده سودمه‌ند بی له و خۆراك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه ڤیتامین (سی) یانی تێدایه، چونكه ئه‌و ڤیتامینه رێگری ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له له‌شی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه” که خواردنی ئه‌و مادانه‌ی که ده‌وله‌مه‌ندن به ماده‌ی ڤیتامین “سی ” ئه‌وا ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی یاخود نزم کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌دا.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌کێکه له توێژینه‌وه هه‌ره گه‌وره‌کانی پزیشکی که هه‌لساوه به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی زیاتر له 29 توێژینه‌وه‌ی پزیشکی لکه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی ئه‌و مادانه‌ی یاخود خۆراکانه‌ی که ده‌وله‌مه‌ندن به ڤیتامین “سی ” هاوسه‌نگی له‌ش دروست ده‌کات و له‌هه‌مان کاتتدا مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له توش بوون به په‌ستانی خوین و که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن