گۆڕان و كۆمه‌ڵ: هاوشێوه‌ی ئێران و توركیا و عێراق داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن
ئه‌مرۆ 4ی 8ی 2017 كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان له سلێمانی كۆبوونه‌وه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاوشێوه‌ی ئێران و توركیا و عێراق داوای دواخستنی ریفراندۆمیان كرد و وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” ریفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاو دوابخرێت لە رێگای پەرلەمانەوە بڕیار و یاسای بۆ دەربكرێت و ھەڵبژاردنەكان لە كاتی یاسای خۆی ئەنجام بدرێت”.
هه‌ر وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كه كاره‌كانی یاسادانان و چاودێری خۆیی بكات،ڕیفراندۆم دوابخرێ بۆ كاتێكی گونجاو له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان رایانگه‌یاندووه” كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نوێ كرده‌وه، بۆ گفتووگۆی جدی له پێناو چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه‌كان.