چه‌ند نهێنیه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاشكرا ده‌بێت، دواخستنی ریفراندۆم داوای عه‌لی باپیره‌

ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌و له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، وه‌ك له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌” ڕیفراندۆم دوابخرێ‌ بۆ كاتێكی گونجاو له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، دوو بۆچوون له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هابووه‌، كه‌ بۆچوونێك پێیان وابووه‌، ده‌بێت كۆمه‌ڵ و گۆڕان په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌، له‌ناو په‌رله‌ماندا، شه‌رعیه‌ت به‌ رۆژی ریفراندۆم بده‌ن و به‌شدار بن له‌ كۆمیته‌ی ریفراندۆم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌روه‌ریه‌ دوور نه‌بن”.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتیشی بۆچوونێكیش به‌موتڵه‌قی له‌دژی ریفراندۆمه‌ بووه‌، پێی وابووه‌ كه‌ ده‌بێت، راسته‌وخۆی هه‌ردوو حزب خه‌ڵك هان بده‌ن دژی ریفراندۆم بوه‌ستێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌لێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ریفراندۆم كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌، عه‌لی باپیر بۆچوونی وابووه‌ كه‌ داوایی دواخستنی ریفراندۆم بكرێت، دوو هۆكاری خستۆته‌ روو، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌گه‌ر دواخستنی بۆ كۆمه‌ڵ و گۆڕان زۆر له‌بار ده‌بێت و له‌ گۆشه‌گیریه‌ رزگار ده‌بن، دووه‌م رای كۆمه‌ڵ و گۆڕان، سه‌رده‌كه‌وێت له‌رووی جه‌ماوه‌ری پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت كه‌ هیچ كات به‌بێ ئه‌وان هه‌نگاو نانرێت بۆیه‌ ده‌بێت داوای دواخستنی بكه‌ین و رێگا نه‌ده‌ین ده‌ستكه‌وته‌كه‌ بۆ كاك مه‌سعود بارزانی بێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی له‌ناو گۆڕان بۆچوونێكی زاڵ هه‌یه‌، كه‌ له‌ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، خه‌ڵك به‌وه‌ ئاراسته‌ بكه‌ین، كه‌ ده‌نگی به‌ڵێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بخه‌ینه‌ به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژووی  بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام عه‌لی باپیر رایگه‌یاندووه‌، تا رۆژی ریفراندۆم ده‌بێت داوای دواخستنی بكه‌ین”.

Back to top button