شاسوار عه‌بدولواحید: ناوی قەوارەیەکی سیاسی تۆمار كرد له‌ كۆمسیۆن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ 4ی 9ی 2017 شاسوار عه‌بدولواحید كه‌سایه‌تی بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیای نالیا و كه‌ناڵی ئێن ئارتی، ناوی قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد”.

شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌ن گروپی نه‌خێر له‌ ئێستادا بۆ ریفراندۆم كه‌ به‌ گروپی ( من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردیم) و كه‌سایه‌تی بازرگانی شاری سلێمانی، ئه‌مرۆ له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ناوی قه‌واره‌ی سیاسی خۆی تۆمار كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان”.

شایانی باسه‌ ئه‌مرۆ دوا واده‌ی تۆمار كردنی قه‌واره‌ سیاسیه‌كانه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، كه‌ وابریاره‌ كاتژمێر 5 ده‌رگا دابخرێت به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری قه‌واره‌ سیاسیه‌كان، ماون و له‌ كۆمسیۆندا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت واده‌كه‌ درێژ بكرێته‌وه‌”.

Back to top button