پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ و گۆڕان هاته‌ سه‌رخه‌ت

پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی راگه‌یاندراوی كۆمه‌ڵ و گۆڕان، له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێـ” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیازی نییه‌ په‌رله‌مان كاراببێته‌وه‌ و كات ده‌كوژێت ده‌شلێـ”له‌م رۆژانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌جدی ده‌درێت.

د.محه‌مه‌د عه‌لی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستاان راشی گه‌یاند”بزووتنه‌وه‌ی گۆراِن نایه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و ناشیه‌وێت په‌رله‌مان كاراببێته‌وه‌، خۆشی له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌شارێته‌وه‌”.

گوته‌بێژه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی كه‌ په‌رله‌مان ئاوا بمێنته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌”.

Back to top button