فەرمانگەیەكی گشتی كارمەند بەشێوەی كاتی دادەمەزرێنێت

دوای كردنەوەی بنكەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان, كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە ئێستادا لە هەوڵی دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانە بە شێوەیەكی گرێبەست, لەو بارەیەوە فەرمانگەی گشتیی پارێزگای ھەولێر، سەر بە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی كوردستان، كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان، بەشێوەی كاتی دادەمەزرێنێت.

بەپێی ئاگاداركردنەوەیەكی فەرمانگەی گشتیی پارێزگای ھەولێر، سەر بە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتووە، ئاگاداری ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر دەكاتەوە، كە كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان بەشێوەی كاتی دادەمەزرێنێت.

ڕێنماییەكانیش بەو شێوەیەی خوارەوە، خراوەتە ڕوو:

1 – فۆڕمی تایبەت لە پەیجی فەرمانگە داونڵۆند بكرێت و پڕ بكرێتەوە و ببردرێتە نزیكترین بنكەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنووری نیشتەجێبوونی داواكار.

2 – ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕم لە 5/9/2017، دەست پێ دەكات، تا 10/9/2017، بەردەوام دەبێت.

3 – ڕێنماییەكانی دامەزراندن دەتوانن بگەڕێنەوە، بۆ لای بەڕێوەبەرانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سنووری نیشتەجێبوونیان.

Back to top button