وەزیرێكی بەریتانیا: ریفراندۆم كاریگەری لەسەر شەڕی داعش نابێت

دوای سەردانی كردنی ئالستەر بێرت، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم رایگەیاند بەریتانیا پێیوایە پرسی ریفراندۆم كاریگەری لەسەر شەڕی داعش نابێت و گوتیشی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

ئالستەر بێرت – وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا دەڵێت: “شەڕی داعش بۆ ئێمە گرنگە و لەگەڵ ئەوەی پرسی ریفراندۆممان لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی لەگەڵ هاوڕێكانمان لە هەرێمی كوردستان و بەغدا تاوتوێكردووە و هیچ گومانم لەوەدانییە كە سووربوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش لەرووی سەربازیی و ئایدۆلۆژییەوە بەردەوام دەبێت، بێ ئەوەی گوێبدرێتەوە ئەوەی چی پرسێكی دیكە بەڕێوەدەچێت”.

هەر لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان راگەیاند كە وا ئەو بەرپرسەی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ خواست و ویستی گەلی كوردستان دووپاتكردۆتەوە، بەڵام هەروەكو زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا تێبینیان لەسەر كاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمەكە هەیە.

Back to top button