كەركووك: پلانی ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم داناراوە
دوای بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كە دەیانەوێت بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بكەن, ئێستا ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ ئەم پرسە,هێزە ئەمنییەكانی كەركووك ئێستا پلانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆمی داناوە
عەمید خەتاب عومەر، فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركووك راگەیاندووە “هەوڵی ئەوە دەدەین كەس نەتوانێ دۆخەكە تێكبدات، ئێمە و هەردوو ئاسایش و هەرچی هێزمان هەیە لەنێو ئەم شارە، هەموومان بەیەكگرتوویی پلانێك هەبێ پووچەڵی دەكەینەوە”.
پێشمەرگە زیاتر لە سێ ساڵە لە باشووری كەركووك، هیچ رێگەیەكی بۆهاتنەژوورەوەی داعش و گرووپە چەكدارییەكانی دیكە نەهێشتووەتەوە، بەڵام بەهۆی هەستیاری پرۆسەكە، بۆ بەڕێكردنی ڕیفراندۆم لەرەوشێكی ئارامدا هێزێكی تایبەتیشیان ئامادەكردووە بۆ كاری پێویست.
ئەگەرچی ئێستا بەراورد بە ساڵی رابردوو مەترسییەكانی داعش كەمتر بوونەتەوە لەسەر كەركووك، بەڵام بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و پاراستنی پرۆسەكە وایكردووە پێشمەرگە چەكەكانیان هەر بە ئامادەیی بهێڵنەوە.