ئارامی و ئاسایشی هەرێم رێژەی گەشتیارانی زیاد كردووە

بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر رایدەگەیەنێت، گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ بەسەربردنی پشوی جەژنی قوربان رویان لە سەیرانگەو شوێنە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كردوە.

لەوبارەیەوە نەریمان فازڵ بەڕێوبەری راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاندووە: لە رۆژانی جەژندا پێشوازیان لە ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران كردوەو تەنها لەماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا ناوی نزیكەی 70 هەزار گەشتیار تۆمار كراون.

نەریمان فازڵ لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتوشیەتی: هاتنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر درێژەی هەیەو رێژەكەشی بەردەوام لە زیادبوندایە .

Back to top button