گرووپێكی ئێزدی كلیپێكی نوێ بۆ ریفراندۆم بڵاو دەكەنەوە

گرووپێكی گەنجانی ئێزدی كلیپێكیان لەبارەی ریفراندۆم بڵاو دەكەنەوە و تیایدا باس لە نەهامەتییەكانی كوردانی ئێزدی دەكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە كوردانی ئێزدی دەكات بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن.

كلیپەكە لە پەیڤی شێخ شامۆیە و ئاوازەكەشی لە فۆلكلوری چیایی شنگاڵە و دابەشكردنی موزیك لەلایەن ئیسماعیل شێخ میرزو دانراوە و لە ستودیوی ئێم موزیك تۆمار كراوه، كارەكانی مۆنتاژ لەلایەن مازن ئێسیانی و دەرهێنان لەلایەن مازن ئێسیانی و جەعفەر سوو كراون‌.

هەروەها ژەنینی بلوێر لەلایەن حماد شنگاڵی كراوە و سازەكەشی لەلایەن حەمزە شنگاڵی ژەنڕاوە و هەر یەكە لە هونەرمەندان خدر فەقیر، عەلی خدر فەقیر، عەدەویە شێخانی و فەرسەد غەزالی دەیڵێن‌.

Back to top button