به‌ریتانیا هاوسۆزی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ربڕی

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق،و هه‌لویستی حكومه‌تی به‌ریتانیا، رایده‌گه‌ێنێت” به‌ریتانیا هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان.

(فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24ی راگه‌یاند” حكوومەتی بەریتانیا ھەڵوێستی روونه‌، ئەوان پشتیوانی لە داخوازییە رەواكانی گەلی كوردستان دەكەن، درك بە مێژووی ئێمە دەكەن و لێی تێدەگەن”.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی گوت”ئەوان ھاوشان لەگەڵ وڵاتانی دیكە، باس لەوە دەكەن نیگەرانن لەبارەی كاتەكە، كە گونجاونەبێت و نەبێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی، بۆیە لەگەڵ ھەولێر و بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامدان، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن لەسەر ئەم پرسە”.

Back to top button